ئیتلافی نیشتیمانى: مۆڵه‌تى ده‌وڵه‌تى یاسا ته‌واو بوه‌ و كاندیدی خۆمان بۆ كورد و لیستى عێراقیه‌ ده‌خه‌ینه‌ رِو

ئیتلافی نیشتیمانى: مۆڵه‌تى ده‌وڵه‌تى یاسا ته‌واو بوه‌ و كاندیدی خۆمان بۆ كورد و لیستى عێراقیه‌ ده‌خه‌ینه‌ رِو

گولاَن/ساڵح محمد

ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى ئیئتلافی نیشتیمانى عێراقى كه‌ \"عه‌مار حه‌كیم\"" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ته‌واو بو كه‌ دایان نابو له‌به‌رده‌م لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌مه‌به‌ستى گۆرِینى كاندیدى خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى داهاتوى عێراق كه‌ بریتی بو له‌ (نورى مالیكی) سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه‌به‌سه‌رچوى عێراق، و ته‌یارى سه‌در كه‌ به‌شێكه‌ له‌ لیستى ئیئتلافی نیشتیمانى ئاشكرایی كرد كه‌ ئێستا له‌هه‌وڵى ئه‌نجامدانى هاوپه‌یمانیه‌كین له‌گه‌ڵ لیسته‌ براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراق جگه‌ له‌ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا.

(به‌ها ئه‌عره‌جی) سه‌ركرده‌ى ته‌یارى سه‌در رِایگه‌یاند: ئیئتلافی نیشتیمانى له‌هه‌وڵى به‌ستنى هاوپه‌یمانیه‌ له‌گه‌ڵ لیستى عێراقیه‌ و لیستى فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا دواى ئه‌وه‌ى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماده‌نه‌بون كه‌سێكى تر كاندید بكه‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌برى نورى مالیكی.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ ئه‌ندامى ئیئتلافى نیشتیمانى (سه‌باح ساعدی) ئاشكرایی كرد كه‌ نورى مالیكی كه‌سێكى رِه‌ت كراوه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئیئتلافی نیشتیمانى عێراقى و سه‌رجه‌م لیسته‌كانى تره‌وه‌ و گوتیشى:
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ریكا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر عێراقیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى داهاتوى عێراق له‌ نێوان ده‌وڵه‌تى یاسا و لیستى عێراقیه‌ پێكبهێنرێت به‌لاَم له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌داین كه‌ هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لیستى عێراقیه‌ پێكبهێنین كه‌ (ئه‌یاد عه‌لاوی) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رِله‌مانى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.

هه‌روه‌ها (باسم عه‌وادی) رِاوێژكارى عه‌مار حه‌كیمى سه‌رۆكى ئیئتلافی نیشتیمانى هۆشدارى دایه‌ ده‌وڵه‌تى یاسا له‌مه‌رِ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌یان به‌هۆى سوربونى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌سه‌ر كاندیدكردنى نورى مالیكی بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران، و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ به‌ستنى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لیستى عێراقیه‌ پێویستى به‌كات نییه‌ و كارێكى زه‌حمه‌ت نییه‌.
"
Top