زێباری: سوپاى عێراق تا 2020 له‌توانایدا نییه‌ ئاسایشى ولاَت بگرێته‌ ئه‌ستۆ

زێباری: سوپاى عێراق تا 2020 له‌توانایدا نییه‌ ئاسایشى ولاَت بگرێته‌ ئه‌ستۆ

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى عێراقی ئاشكرایی كرد كه‌ سوپاى عێراق تاساڵى 2020 ئاماده‌باشى ته‌واوى تێدا نییه‌ بۆ وه‌رگرتنى ئاسایشى عێراق و پاراستنى عێراق به‌بێ هاوكارى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.

\"بابه‌كر زێباری\"" سه‌رۆكی سوپا سالاری عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى عێراق رِێگه‌ى تر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دروست ده‌بێت له‌ ساڵى 2011 چونكه‌ سوپاى عێراق له‌ توانایدا نییه‌ ئه‌و بۆ شاییه‌ى پرِبكاته‌وه‌ و ئاسایشى ولاَت بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى سوپا سالاری عێراق به‌پێویستى زانى كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌ تائه‌وكاته‌ى سوپاى عێراق ئاماده‌باشى ته‌واوى تێدا ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنى ئاسایشى ولاَت و پارێزگارى كردن لێی چونكه‌ سوپاى عێراق تا ساڵى 2020 كامڵ نابێت و ناتوانێت به‌بێ هاوكارى كردنى ئه‌مه‌ریكا به‌رگرى له‌ عێراق بكات.

زێبارى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى پێكهێنانى سوپایه‌كى به‌هێزدا بۆ عێراق به‌پێى ستراتیژ و به‌رنامه‌ بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دروست ده‌بێت كه‌ پێویستى به‌ نزیكه‌ى 10 ساڵى تر هه‌یه‌.

شایانى باسه‌ له‌ ساڵى 2007 ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بریتیبون له‌ 170 هه‌زار سه‌رباز به‌لاَم قۆناغ به‌ قۆناغ هێزه‌كان كه‌مبویه‌وه‌ و ئێستا 70 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هه‌یه‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا (باراك ئۆباما) برِیارى داوه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2011 سه‌رجه‌م سه‌ربازانى ولاَته‌كه‌ى له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌.
"
Top