بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌منی عێراق، ئۆباما له‌گه‌ڵ تیمی تایبه‌ت به ئاسایشی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌یان به‌وه‌دا سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما به نیازه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به دواداچوونی بارودۆخی ئه‌منی عێراق له‌گه‌ڵ تیمی تایبه‌ت به كاروباری ئاسایشی نیشتمانی كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان روونیان كرده‌وه ئۆباما ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا له‌گه‌ڵ تیمه‌كه كۆببێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌ر له‌وه‌ی 15 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌و ولاَته له عێراق بكشێنه‌وه كه ته‌نیا مۆڵه‌تی 3 هه‌فته‌یان له به‌رده‌م ماوه.
برِیریشه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه هیلاری كلینتۆن و وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گیتس و راوێژكاری ئۆباما بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی جیمس جۆنزو سه‌ركی نوێی هه‌واڵگری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی جیمس كلابه‌ر به‌شداری بكه‌ن.
له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كۆتایی به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا دێت له عێراق كه ئێستا نزیكه‌ی 64 هه‌زار سه‌رباز له عێراق ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیان به‌جێده‌هێنن، ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و پلانه‌ی ئۆباما له كاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی رابردوو داینا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق.