وه‌زیری به‌رگری عێراق دان به بوونی بۆشاییه‌ك له ناو سوپای عێراقی داده‌نێ
وه‌زیری به‌رگری عێراق عه‌بدولقادر عوبێدی دانی به‌وه‌نا بۆشاییه‌ك له ئه‌دای ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقی هه‌یه، جه‌ختیش له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه جیاجیاكانی عێراق كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاولاَتی كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆ بێئاگایی و وه‌لاوه نانی جێبه‌جێكردنی زانسته سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه.
له لێدوانێكدا وه‌زیری به‌رگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌تایبه‌ت كوژرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازو دواتریش سووتانی ته‌رمه‌كانیان، ده‌ركه‌وتووه كه هێشتا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق پێویستیان به ماوه‌یه‌كی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده بكرێن بۆ پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی، گوتیشی هه‌موو سوپایه‌ك كه له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌ی 85% پێویستی به كاتێكی زۆر زیاتر هه‌یه .
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوبێدی روونی كرده‌وه ئاماده باشی و ئاماده‌كردنی سوپا په‌یوه‌سته به رێژه‌ی ئاماده‌باشییه سه‌ربازییه‌كان و ته‌واو كردنی پێداویستی و پشتگیری و خزمه‌تگوزارییه وشكایی و ده‌ریاوانییه‌كان.
جێی باسه ژملاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوپای عێراقی له كاتی ئێستادا ده‌گاته نزیكه‌ی 200 هه‌زار سه‌رباز ئه‌مه‌ش به پێی راپۆرته سه‌ربازییه‌كانی عێراق.