ره‌واندوزی: تاڵه‌بانی پشتگیری له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی پێشووی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فریاد ره‌واندوزی به پێویستی زانی هه‌موو لایه‌ن و كوتله‌كان چاوپۆشی له ناكۆكی و جیاوازییه‌كانی پێشوویان بكه‌ن و جارێكی هه‌ڵه‌كان دووباره نه‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆیه‌وه حكومه‌تی رابردوو به ده‌ستیانه‌وه گرفتار بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ره‌واندوزی دووپاتیكرده‌وه هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به پشتگیری دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق هه‌ڵوێست و پشتگیری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه بۆ مالیكی، سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق هاشمی كه رایگه‌یاندبوو نازانێ بۆچی تاڵه‌بانی پشتگیری له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بوو كه تاڵه‌بانی به‌هۆی ده‌ركردنی برِیاری تاك ره‌وانه زیانێكی زۆری ناوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین جار حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی رووبه‌رِووی نیگه‌رانی كردووه. ره‌واندوزی گوتی: ئه‌م لێدوانه په‌یوه‌ندی به تاڵه‌بانییه‌وه نییه به‌ڵكو لێدوانێكی تایبه‌ت به خودی هاشمین.
ره‌واندوزی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان لاری نییه له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی.
جێی باسه رۆژی هه‌ینی رابردوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی چاوی به مالیكی كه‌وت دواتریش پشتگیری خۆی بۆ دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق راگه‌یاند گوتیشی هه‌ر ناته‌واوییه‌ك له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی روویدابێت نه‌ك ته‌نیا مالیكی به‌ڵكو هه‌موو لایه‌ك تێدا به‌رپرسن.