عه‌للاق ئه‌و هه‌والاَنه ره‌تده‌كاته‌وه گوایه مالیكی سازشی بۆ كورد كردووه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی عه‌للاق ره‌تی كرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاوپێكه‌وتنی به سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی سازشی بۆ كورد كردبێت له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری بۆ دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
عه‌للاق جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هیچ سازشێكی بۆ كورد نه‌كردووه هه‌روه‌ها هیچ به‌ڵێنێكیشی پێنه‌داون سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، روونیشی كرده‌وه مالیكی له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا له یه‌كگه‌یشتنێكی باشی له‌گه‌ڵ كورد هێنایه ئاراوه سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ی به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ردوولا له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه هه‌موو شتێك شیاوی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌ستووری ولاَت له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سیاسی. گوتیشی داواكاری كورد ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و یاسای نه‌وت وگاز داواكاریی ده‌ستوورین، بۆیه ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده ده‌ستوورییانه‌ی داوه‌وه .