شاوێس: چاوپێكه‌وتنه‌كی نێوان بارزانی و مالیكی به‌سته‌ڵكی پرۆسه‌ی سیاسی شكاند
له لێدوانێكدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژ نوری شاوێس دووپاتیكرده‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی كه له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له نێوان هه‌ردوولا هێنایه ئاراوه، شاوێس جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌نجامی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌بێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی گه‌لی عێراقی به ته‌واوی پێكهاته‌كانی.
شاوێس جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بارزانی و مالیكی ده‌بێته هۆی شكانی به‌سته‌ڵه‌كی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌رده‌وام رۆڵی هاوپه‌یمانی كوردستانی له یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی هێزه نیشتمانییه‌كان بووه له سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت، و كارده‌كات هه‌موو هێزه نیشتمانییه‌كان به‌شداربن له پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بێئه‌وه‌ی هیچ هێزو لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت.
روونیشی كرده‌وه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا هه‌وڵه‌كانی خۆی چرِتر ده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها كارتی پێشنیاره‌كانیشی ده‌خاته به‌رده‌م كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئازاری ئه‌مساڵ به تایبه‌ت كوتله‌كانی ئه‌لعێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی.