عه‌للاوی: برایانی كورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم پشتگیری له هیچ لایه‌نێك ناكه‌ن له دژی لایه‌نێكی دیكه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی گوتی: باوه‌رِناكه‌م برایانی كورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی پشتگیری له هیچ لایه‌نێك بكه‌ن له دژی لایه‌نێكی دیكه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پیرۆزبایی له هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌كه‌ن كه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی عێراق دابمه‌زرێ و هه‌ر كوتله‌یه‌كیش بۆی هه‌یه پشتگیری له كوتله‌یه‌كی دیكه بكات به مه‌رجێك پشتگیرییه‌كه له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌كه‌وته یاسایی و ده‌ستووری و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان بێت.
له باره‌ی ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ده‌ست تێوه‌ردانی ولاَتانی هه‌رێمایه‌تی له كاروباری ناوخۆی عێراق و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، عه‌للاوی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئێران به‌رده‌وامه له ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی له كاروباری ناوخۆی عێراق له هه‌ردوو رووه ئه‌منی و سیاسییه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك ده‌زگای هه‌والڕَگری ئێرانی كه ناویان له‌خۆ ناوه كۆمه‌ڵه‌ی قودس راسته‌وخۆ جڵه‌وی دۆسییه‌ی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه، دژی پێكهێنانی حكومه‌تێكن له عێراق له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی دابمه‌زرێ و تێیدا دیموكراسی سه‌نگی مه‌حه‌كی ئه‌و حكومه‌ته بێت.
عه‌للاوی رایگه‌یاند ئاماده‌یه سازش له سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكات بۆ هه‌ر كاندیدێكی دیكه له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، نه‌ك بۆ كاندیدێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه چونكه ئه‌لعێراقییه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار بووه به 91 كورسی په‌رله‌مانی.
له كۆتاییدا عه‌للاوی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستوور له به‌رچاو بگیردرێ.
چه‌ند رۆژێك له مه‌و به‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچووی عێراق نوری مالیكی به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و چاوی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كه‌وت، دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كورد لاری نییه له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.