ئه‌تروشی: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بارزانی و مالیكی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بوو
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سامی ئه‌تروشی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌ر چووی عێراق نوری مالیكی به نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا وه‌سف كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌تروشی گوتی: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بارزانی و مالیكی له كاتی ئێستادا گرنگ و پێویست بوو، به‌تایبه‌ت كه ئێستا عێراق له قۆناخی ته‌نگژه‌ی سیاسیدایه‌و پێویسته به‌و جموجۆڵه جیدیانه هه‌یه.
ئه‌تروشی جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كورد كاتێكی كارا‌و گرنگه له پێكهێنانی هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تێكی داهاتوو سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له كۆتاییدا ئه‌تروشی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزانی و مالیكی جه‌ختی له سه‌ر كراوه‌ته‌وه پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداریكردنی ته‌واوی كوتله‌و پێكهاته‌كان بووه له‌و حكومه‌ته.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌ر چووی عێراق نوری مالیكی به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كۆبۆوه، ئامانجی سه‌ردانییه‌كه‌یشی تاوتوێكردنی پرسی پیكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بوو.