سوپای ئه‌مه‌ریكا: له سه‌ره‌تای ئه‌یلول 15 هه‌زار سه‌ربازی دیكه له عێراق ده‌كشێنه‌وه
سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق دووپاتیكرده‌وه له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا 15 هه‌زار سه‌ربازی خۆی له عێراق ده‌كشێنێته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌دا ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی برِگه‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆن.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق راڵف بیكه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ن به كشانه‌وه‌ی 15 هه‌زارسه‌ربازی دیكه‌ی سوپای ولاَته‌كه‌یان له كۆی 65 هه‌زار سه‌ربازی شه‌رِكه‌ر له عێراق، به‌م پێیه‌ش كۆی ئه‌و سه‌ربازه شه‌رِكه‌ره ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له عێراق ده‌مێننه‌وه ته‌نیا 50 هه‌زار سه‌رباز ده‌مێننه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا بیكه‌ر جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له ماوه‌ی مانه‌وه‌یاندا له عێراق تا كۆتایی ساڵی داهاتوو هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی به ته‌واوه‌تی ئاماده بكه‌ن، بۆ پارێزگاریكردن له بارودۆخی ئه‌منی عێراق.
گوتیشی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق له رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منییه‌وه ده‌گۆرِێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی له سه‌ر گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه ئابووری رۆشنبیری و زانستی و دیبلۆماسی و بازرگانییه‌كان.