ده‌وڵه‌تی یاسا: به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كورد دڵنیا كراوه‌ته‌وه
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا دووپاتده‌كاته‌وه هاوپه‌یمانی ستراتیژی له نێوان هه‌ر دوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له سه‌ر بنه‌مای مێژوویی و پرس گه‌لێكی هاوبه‌ش دامه‌زراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حسێن سافی بۆ pukmedia جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌وڵه‌تی یاسا به‌جیدی رێز له داواكارییه‌كانی كورد به‌تایبه‌ت پرسی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به شاری كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه ده‌گرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ر پرسێك پشت به ده‌ستوور ده‌به‌ستێ ماده‌ی 140 یش، ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه بۆیه ده‌بێت له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ و ده‌وڵه‌تی یاساش رێزی لێده‌گرێ وه‌كو ماده‌یه‌كی ده‌ستووری كه كورد داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه حكومه‌تی پێشوو هه‌نگاوێكی باشی هه‌ڵهێنا بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، ده‌وڵه‌تی یاسا به‌رده‌وامیش ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كورد دڵنیا ده‌كاته‌وه.