ئالا تاڵه‌بانی: كورد پشتگیری له‌ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كاته‌وه‌

ئالا تاڵه‌بانی: كورد پشتگیری له‌ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كاته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئالا تاڵه‌بانی پشتگیری هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیشاندا.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات كۆتایی بێت به‌ ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

تاڵه‌بانی روونیشی كرده‌وه‌ جیاوازی هه‌ڵوێسته‌كان بووه‌ته‌ هۆكاری دابه‌ش بوونی كوتله‌كان له‌ ناو په‌رله‌مان، گوتیشی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ دابه‌ش بوونێك له‌ ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ دایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسایه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر دابه‌ش بوونێكی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ده‌بێت.

تاڵه‌بانی به‌ پێویستیشی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌ سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی دابمه‌زرێندرێ.
Top