ئه‌نكه‌ره: ده‌باغ نامه‌یه‌كی مالیكی ده‌گه‌یه‌نه‌ته ده‌ستی ئۆغلۆ
دوای گه‌یشتنی بۆ ئه‌نكه‌ره وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچووی عێراق عه‌لی ده‌باغ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ كۆبۆوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا تاوتێی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان كرد.
به پێی به‌یانێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌و پێیه‌ی ده‌باغ نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچووی عێراق نوری مالیكییه، نامه‌یه‌كی مالیكی گه‌یاندۆته ده‌ستی ئۆغلۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوه‌رِۆكی نامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه به‌لاَم زیاتر نامه‌كه په‌یوه‌ندی به هه‌وڵه‌كانی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت مالیكی هانی ئۆغلۆی داوه پشتگیری عێراقییه‌كان بكات بۆ ده‌رچوون له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
ئه‌و سه‌ردانییه‌ی ده‌باغ بۆ ئه‌نكه‌ره له‌و كاته‌دا دێت كه توركیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربرِی سه‌باره‌ت به دوا كه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رێكنه‌كه‌وتنی كوتله‌كان له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه برِیاروایه له دوو رۆژی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره بكات و چاوی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و ولاَته بكه‌وێت.