پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و پاپه‌ندبوون به ده‌ستوری عێراق له‌سه‌رووی داواكاریه‌كانی كورده
هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، ئیتلافه‌كه به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستاندن له گه‌ل لایه‌نه‌كان ده‌چێته‌وه شاری به‌غدا.
دیندار دۆسكی ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه)، ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به دانووستاندنه‌كانی له گه‌ل لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌چێته‌وه شاری به‌غدا\"".
روونی كرده‌وه\"" بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانووستاندنه‌كانمان ئیتلافه‌كه به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ڵی ئاماده‌كردووه و ده‌بێته خاڵی ده‌ست پێكردنی دانووستاندنه‌كان\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پرسی پێدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به كورد و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووری عێبراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر و حكومه‌تی داهاتووی عێراق حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری بێت له‌سه‌رووی داواكارییه‌كانی كورده\""."