عوسمان: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانێ هیچ پاڵه‌پستۆیه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بخاته‌ سه‌ر عێراقیه‌كان

عوسمان: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناتوانێ هیچ پاڵه‌پستۆیه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بخاته‌ سه‌ر عێراقیه‌كان

هه‌ولێر _ سامان

ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند له‌ كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هیچ حكومه‌تێك به‌ سه‌ر عێراقیه‌كان ناسه‌پێنێ.

عوسمان له‌ لێدوانێكیدا به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" چاوه‌رِان ناكرێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی(چوارشه‌ممه‌)دا، هیچ حكومه‌تێك به‌سه‌ر عێراقیه‌كان بسه‌پێنێت، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی و پرسی گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به‌ رێكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پێشبینی ده‌كرێت له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی عێراقیه‌كان هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادیه‌كه‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتنێك و حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێ\"".

وتیشی\"" به‌ پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی عێراق خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆیه‌تی، بۆیه‌ جگه‌ له‌ هاندان و یارمه‌تیدانی عێراق بۆ رزگاربوون له‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ هیچ پاڵه‌پستۆیه‌ك بخاته‌ سه‌ر عێراقیه‌كان\"".
"
Top