كلینتۆن: ئه‌مه‌ركا پشتگیرى عێراقیه‌كان ده‌كات بۆ رِزگاربون له سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
ئه‌مه‌ریكا داواى له لایه‌نه عێراقیه‌كان كرد په‌له بكه‌ن له پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌رِ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌هۆى تێپه‌رِینى چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.
له‌میانه‌ى پێشوازى كردنى له (هوشیار زێباری) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا (هیلاری كلینتۆن) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵى زیاتر بده‌ن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق، و ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت حكومه‌تى عێراق به‌زوترین كات پێكبهێنرێت.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى كرده‌وه كه حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى هیچ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌ك عێراقی بكات بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.
گوتیشى: لیژنه‌ى هاوبه‌شى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى عێراق له سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت به‌ندى حه‌وتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان.
له‌لای خۆشیه‌وه (هوشیار زێباری) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رِایگه‌یاند:
پێویسته په‌له بكرێت له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق كێشه‌یه‌كى عێراقیه و به‌رپرسانى عێراق له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ده‌ستوره‌ى له عێراق دروست بوه به‌هۆى پێكنه‌هێنانى حكومه‌تى عێراق.