تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێك له‌ دانووستاندنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌دی نه‌هاتووه‌

تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێك له‌ دانووستاندنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌دی نه‌هاتووه‌
نه‌جیب باڵه‌ته‌یی بۆ سایتی (گولاَن میدیا): تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێك له‌ دانووستاندنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌ سیادییه‌كان به‌دی نه‌هاتووه‌

هه‌ولێر _ سامان

سه‌رۆكی فراكسۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌دی نه‌هاتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر دابه‌ش كردنی سێ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتن.

ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه‌ نه‌جیب باڵه‌ته‌یی سه‌رۆكی فراكسۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستاش دانووستاندنه‌كانی نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان گه‌رموگوری به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ و هیچ پێشكه‌وتنێك بۆ گه‌یشتنی لایه‌نه‌ به‌ رێكه‌وتن به‌ دی نه‌هاتووه‌\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌ش دا\"" پێشبینی ده‌كه‌م له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لایه‌نه‌كان ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانی دانووستاندنی جیددی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته‌ سیادییه‌كه‌ بگه‌نه‌ رێكه‌وتنێك، چونكه‌ له‌ ئێستا دا گوشاری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌\"".

وتیشی\"" پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و دوو هه‌فته‌ی كه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخراوه‌ لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێكه‌وتنێك له‌ سه‌ر دابه‌ش كردنی پۆسته‌ سیادییه‌كان به‌ تایبه‌تیش له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق\"".
"
Top