تارق عه‌زیز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌دیع عارف پارێزه‌ری تۆمه‌تبار تارق عه‌زیز رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق عه‌زیزیان راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقی كردۆته‌وه.
عارف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو تۆمه‌تبار تارق عه‌زیزیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تیباری دیكه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ست به‌سه‌ر بوون راده‌ستی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقیان كردۆته‌وه‌و پاشانیش ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی كازمییه كراوه له به‌غدای پایته‌خت.
له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی عه‌زیزی بۆ گرتووخانه‌ی كازمییه پشت راستكرده‌وه، روونیشی كرده‌وه عه‌زیزو 25 تۆمه‌تباری دیكه‌ی دیاری به‌عس دوای داخستنی گرتووخانه‌ی كرۆبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرانه‌وه‌و حكومه‌تیش تۆمه‌تباره‌كانی ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی كازمییه كردوون و به گوێره‌ی پێوه‌ره یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
جێی باسه تۆمه‌تبار تارق عه‌زیز یه‌كێك بوو له سه‌رانی رژێمی به‌عس، له ئازاری ساڵی رابردوو به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له كه‌یسی له سێداره‌دانی 42 بازرگانی عێراقی له ساڵی 1992 له‌لایه‌ن دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقییه‌وه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ سزای زیندانی كردنی به‌سه‌ر سه‌پێندرا، دواتریش له مانگی ئابی ساڵی رابردوو دیسان دادگا برِیاری زیندانیكردنی 7 ساڵی دیكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند به‌هۆی به‌زۆر ده‌ركردن و راگواستنی كورده فه‌یلییه‌كان له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و دیاله.