رِه‌وتى سه‌در: ئاماده‌نیین به‌ژدارى حكومه‌تێك بكه‌ین نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تى بكات
گولاَن/ساڵح محمد
رِه‌وتى سه‌در هۆشدارى دا له دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى نورى مالیكی به‌سه‌رۆك وه‌زیران و ئاشكرایی كرد كه به‌ژدارى حكومه‌تێك ناكات مالیكی سه‌رۆكایه‌تى بكات.
\"جه‌واد حه‌سناوى\"" ئه‌ندامى كوتله‌ى سه‌در رِایگه‌یاند:
رِه‌وتى سه‌در ئاماده نییه به‌ژدارى حكومه‌تێك بكات كه \""نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى عێراق و سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌رۆكایه‌تى بكات، چونكه ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه دژى دوباره كاندیدكردنه‌وه‌ى نورى مالیكین بۆ سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا كه نورى مالیكی سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات كه خاوه‌نى 89 كورسی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه سورن له‌سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ى مالیكی بۆ ئه‌و پۆسته و تاكه كاندیدى ئه‌و لیسته‌یه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران.
حه‌سناوى گوتیشى: رِه‌وتى سه‌در دژى خۆكاندید كردنه‌وه‌ى نورى مالیكى نه‌بو له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌لاَم ئاماده نییه ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه جیاوازى هه‌یه له نێوان خۆكاندیدكردن و بون به‌سه‌رۆك وه‌زیران، و ئه‌گه‌ر مالیكی بو به سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وا رِه‌وتى سه‌در به‌ژدارى حكومه‌ت ناكات و ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن له حكومه‌تى داهاتوى عێراق.
شایانى باسه به‌هۆى رِێكنه‌كه‌وتنى كوتله‌كان له‌سه‌ر پۆسته سیادیه‌كان به‌تایبه‌ت پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگه هه‌ڵبژاردنى عێراق ئه‌نجام دراوه به‌لاَم تائێستا حكومه‌تى عێراق پێكنه‌هاتوه، و ته‌نها چه‌ند رِۆژێك ماوه بۆ ته‌واو بونى واده‌ى ده‌ستورى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت."