به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان حكومه‌تی عێراق ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ شه‌ش كاتژمێر كه‌م ده‌كاته‌وه‌

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان حكومه‌تی عێراق ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ شه‌ش كاتژمێر كه‌م ده‌كاته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق برِیاریدا كاتی ده‌وامی فه‌رمی دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ شه‌ش كاتژمێر كه‌م بكاته‌وه‌.

له‌ به‌یانێكدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماو نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان كاتژمێره‌كانی ده‌وامی فه‌رمی دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ بۆ شه‌ش كاتژمێر كه‌م بكاته‌وه‌ برِیاره‌كه‌ش
له‌ 18/7/2010 وه‌ له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان فه‌رمانگه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێ، و تا دوای ته‌واو بوونی مانگی ره‌مه‌زان و كۆتایی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌یانه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ ئه‌مانه‌ی گشتی ده‌سه‌لاَتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ده‌وامی فه‌رمی رابگرێ له‌ حاڵێكدا ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رما زۆر به‌رز بۆوه‌ ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌سته‌ی كه‌شناسی.
Top