ئیئتیلافی نیشتمانی داوای به‌ستنی دانیشتنێكی نا ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات
ئیئتیلافی نیشتمانی داوای به‌ستنی دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات بۆ دیاریكردنی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌ی سیاسی ولاَت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركرده له ئیئتیلافی نیشتمانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئیئتیلافی نیشتمانی كه له ناویاندا هه‌ر یه‌ك له هادی ئه‌لعامری و حه‌سه‌ن شه‌مه‌ری و به‌ها ئه‌عره‌جی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی دیاری تێدایه داوا به‌ستنی دانیشتنێكی نا ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كورترین ماوه‌دا بتوانێ هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پرسی ته‌نگژه‌ی سیاسی ولاَت و قۆناخی بێ حكومه‌تی دیاری بكات، هه‌روه‌كو داواش له هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن رێز له ماوه‌ی زه‌مه‌نی ده‌ستووری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌ت بگرن.
چه‌له‌بی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه داواكارییه‌كه‌ی ئه‌وان بۆ به‌ستنی دانیشتنه نا ئاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق چه‌سپاوه‌و له سه‌ر هه‌موو كوتله‌كانیش پێویسته رێز له ده‌ستوور بگرن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له قۆناخی بێ حكومه‌تی تێپه‌رِێت و كۆتایی به‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ی نێوان كوتله‌كانیش بێت، چه‌له‌بی به توندیش ره‌تی دواخستنی دانیشتنه چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كرد كه برِیار بوو دوێنێ سێشه‌ممه ببه‌سترێ، به‌لاَم دانیشتنه‌كه بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه دواخرا تا ئه‌و كاته‌ی كوتله‌كان له‌سه‌ر هه‌ر سێ ده‌سه‌لاَته‌كه رێكده‌كه‌ون.