ئه‌لعێراقییه‌ ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ سازش له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكات

ئه‌لعێراقییه‌ ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ سازش له‌ سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ حه‌یده‌ر مه‌لا ره‌تی ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی كرده‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ئاسایشی نیشتمانی سازشی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ نوری مالیكی كردبێ.

مه‌لا دووپاتیشی كرده‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵ وده‌نگۆیانه‌ ته‌نیا پرِوپاگه‌نده‌و قسه‌ی بێبنه‌مان و له‌ رێگه‌یانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌جێندای تایبه‌ت به‌ ئامانج ده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ مالیكی بۆ پۆسته‌كه‌ی كاندید بكرێته‌وه‌.

وته‌بێژی ئه‌لعێراقییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌كه‌یان پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر مافی خۆی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كاندید كردنی ئه‌یاد عه‌للاىوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، گوتیشی هه‌ر ئه‌نجامێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆ چوون و مافه‌ی ئه‌لعێراقییه‌ كوده‌تایه‌كی ئاشكرایه‌ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی لى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 7 ی ئازار توانی به‌ 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنێ و تا ئێستاش به‌ هۆی ناكۆكیه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی نه‌توانراوه‌ حكوكه‌ت پێكبهێنرێت.
Top