هه‌فته‌ی داهاتوو رێككه‌وتنێكی چاوه‌رِوان نه‌كراو له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌ندرێ

هه‌فته‌ی داهاتوو رێككه‌وتنێكی چاوه‌رِوان نه‌كراو له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌ندرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سسه‌ر به‌ كوتله‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی ئه‌یمان ئه‌سه‌دی ئاشكرای كرد رێككه‌وتنێك له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی له‌ ئارادایه‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو راده‌گه‌یه‌ندرێ و به‌لای هه‌مووانه‌وه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی شتێكی چاوه‌رِوان نه‌كراو.

ئه‌سه‌دی دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی له‌ دانووستان و گفتوگۆكانیاندا پێشكه‌وتنێكی باشیان به‌ ده‌ست هێنانه‌وه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ناكۆكی جیاوازییه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

روونیشیكرده‌وه‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو نوری مالیكی نه‌بۆته‌ هۆی شكستهێنانی گفتوگۆو دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ڵكو تا ئێستا میكانیزم و شێوازی دیكه‌ن هه‌ن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ به‌لاَم به‌ ئاسانی ته‌واو نابن به‌ڵكو كاتێكی زیاتریان پێویست ده‌بێت، بۆیه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ رووداوێكی ئیجابی چاوه‌رِوان نه‌كراو به‌لای هه‌موو لایه‌ك رووده‌دات.
Top