ئه‌ندامێكی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان: كلیلی چاره‌سه‌ركردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران لای ئیتلافی نیشتمانییه‌

ئه‌ندامێكی ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان: كلیلی چاره‌سه‌ركردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران لای ئیتلافی نیشتمانییه‌
هه‌ولێر _ سامان

زانا رۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانووستاندكاری ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان رایگه‌یاند چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی داهاتوو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌ سیادییه‌كان بگه‌نه‌ رێكه‌وتن.

ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ زانا رۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانووستاندكاری ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت دا به‌ سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی دوو تا سێ هه‌فته‌ی داهاتوو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ عێراق له‌ سه‌ر پۆسته‌ سیادییه‌كان به‌ تایبه‌ت پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بگه‌نه‌ رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی\"".

روونی كرده‌وه‌\"" سه‌رجه‌م لیسته‌كان گه‌یشتۆنه‌ته‌ جۆره‌ باوه‌رِێك كه‌ ده‌بێت له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بگه‌نه‌ رێكه‌وتنێك\"".

وتیشی\"" چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران لای ئیتلافی نیشتمانییه‌ ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ماڵكی بێ ئومێد بكه‌نه‌ له‌وه‌ی كاندیدی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و عه‌ره‌بیی شیعه‌ نییه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وكاتن ناچار كاندیدێكی دیكه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت، چونكه‌ خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی مالكی پرسه‌كه‌ی پتر ئالۆز كردووه‌\"".
"
Top