توركیا داوا ده‌كات رِێگه‌ى پێبدرێت سنورى عێراق ببه‌زێنێت

توركیا داوا ده‌كات رِێگه‌ى پێبدرێت سنورى عێراق ببه‌زێنێت

گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى توركیا داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات كه‌ به‌رپرسه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان رِاده‌ستى حكومه‌تى ئه‌نكه‌ره‌ بكات، و ئه‌گه‌ر له‌ توانایدا نییه‌ چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ خاكى عێراق وه‌ده‌ربنێت با رِێگه‌ به‌ سوپاى توركیا بكات به‌و كاره‌ هه‌ستن.

\"ئه‌رشه‌د هرمزلو\"" رِاوێژكارى سه‌رۆكى توركیا رِایگه‌یاند:
حكومه‌تى عێراق به‌رپرسه‌ له‌ داڵده‌دانى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان و رِێگه‌دان به‌ دزه‌كردنى په‌كه‌كه‌ بۆناوخاكى توركیا و ئه‌نجامدانى كرده‌ى سه‌ربازى دژى سوپاى توركیا.

له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ \""رِادیۆى سه‌وا\"" رِاوێژكارى سه‌رۆكى توركیا داواى له‌ حكومه‌تى عێراق كرد كه‌ رِێوشوێنى توند بگرنه‌ به‌ر دژى پارتى كرێكارانى كوردستان و رِێگرى بكه‌ن له‌ هاتنى په‌كه‌كه‌ بۆ خاكى توركیا و ئه‌نجامدانى هێرشی سه‌ربازى دژى سوپاى توركیا.

گوتیشى: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق له‌توانایدا نییه‌ چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ خاكه‌كه‌ى وه‌ده‌ربنێت پێویسته‌ رِێگه‌ به‌ سوپاى توركیا بدات هێرش بكاته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ \""جه‌بار یاوه‌ر\"" وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وته‌كانى به‌رپرسانى توركیاى رِه‌ت كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بونى په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكى عێراق و رِایگه‌یاند:
پێویسته‌ حكومه‌تى توركیا هه‌ستێت به‌ رِاوه‌دونان و ده‌ركردنى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان چونكه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ناو خاكى توركیایه‌ و له‌ هه‌رێمى كوردستان بونیان نییه‌.

هه‌روه‌ها یاوه‌ر گوتیشى: كارێكى سه‌خته‌ كۆنترِۆڵی ناوچه‌ شاخاویه‌كان بكرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوره‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان توركیا و عێراق.
"
Top