\"عێراقیه‌ ئاماده‌ى دانیشتنى په‌رِله‌مان نابێت ئه‌گه‌ر كێشه‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه‌\"""

\

گولاَن/ساڵح محمد
لیستى عێراقیه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ئاشكرایی كرد كه‌ ئاماده‌ى دانیشتنى په‌رِله‌مان نابێت ئه‌گه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هه‌رسی پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى په‌رِله‌مان یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه‌.

\"حه‌یده‌ر مه‌لا\"" وته‌بێژى فه‌رمى لیستى عێراقیه‌ رِایگه‌یاند:
لیستى عێراقیه‌ كه‌ له‌ 91 په‌رِله‌مانتار پێكدێت ئاماده‌ى دانیشتنى داهاتوى په‌رِله‌مانى عێراق نابێت كه‌ برِیاره‌ سێ شه‌ممه‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌گه‌ر كێشه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى په‌رِله‌مان یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه‌ به‌یه‌كجار.

برِیاره‌ رِۆژی سێ شه‌ممه‌ 13-7-2010 په‌رِله‌مانى عێراق دانیشتنى ئاسایی خۆى ئه‌نجام بدات به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام كه‌ بریتیه‌ له‌ (دكتۆر فوئاد مه‌عسوم) به‌مه‌به‌ستى یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق كه‌ ماوه‌ى چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رِله‌مانى عێراق تێپه‌رِیوه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رِێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق.

گوتیشى: یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان به‌چه‌ند دانیشتنێكى و یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ى له‌ یه‌ك دانیشتنى په‌رِله‌ماندا كاره‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه‌ و پێكهێنانى حكومه‌ دواده‌خات، بۆیه‌ لیستى عێراقیه‌ ئاماده‌ى دانیشتنى په‌رِله‌مان نابێت ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك دانیشتندا هه‌رسێ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى په‌رِله‌مان یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه‌.

له‌كۆتاییدا وته‌بێژى لیستى عێراقیه‌ داواى كرد كه‌ دابه‌شكردنى پۆسته‌كان له‌سه‌ر ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت نه‌ك له‌سه‌ بنچینه‌ى تایفه‌گه‌رى بێت.
"
Top