به‌یاتی: به‌هۆی بوونی پیلانێك له‌ نێوان كوتله‌كان ئیئتیلافی نیشتمانی له‌ دانیشتنی دووه‌می په‌رله‌مان ئاماده‌ نابێت

به‌یاتی: به‌هۆی بوونی پیلانێك له‌ نێوان كوتله‌كان ئیئتیلافی نیشتمانی له‌ دانیشتنی دووه‌می په‌رله‌مان ئاماده‌ نابێت
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و ئه‌ندامی ئیئتیلافی نیشتمانی مه‌حه‌مه‌د به‌یاتی رایگه‌یاند ئیئتیلافه‌كه‌یان له‌ دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌ نابێ چونكه‌ نازانێ سروشتی پیلانی نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان چییه‌.

به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ ناكه‌ن به‌هۆی هه‌بوونی پیلانێك له‌ نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان له‌لایه‌ك، ناروونی تێرِوانینی كوتله‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌وانه‌ش تێرِوانینی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان وكوتله‌ی ته‌وافوق و چه‌ند كوتله‌یه‌كی دیكه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌.

به‌ پێی لێدوانی سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان تا ئێستا گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كانی هه‌ر سێ ده‌سه‌لاَتی كۆمارو وه‌زیران و په‌رله‌مانله‌ قۆناخی سه‌ره‌تاییدان، به‌لاَم ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی كه‌ له‌ هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی پێكدێت ته‌سك بۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامه‌یان كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێكبێنێ.

دوای نزیك بوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ هه‌ڵوێستی ئیئتیلافی نیشتمانی سه‌باره‌ت به‌ دوو باره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران گۆرِاو ئه‌و ئیئتیلافه‌ به‌ فه‌رمی نارازی بوونی خۆی بۆ دووباره‌ كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌ربرِی.

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ دوو رۆژی داهاتوو به‌پێی ده‌ستوور كه‌ ماوه‌ی مانگێك به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق تێپه‌رِ ده‌بێت په‌رله‌مان دانیشتنی دووه‌می خۆی ببه‌ستێ.
Top