عێراقیه‌ ئاماده‌یه‌ سازش له‌سه‌ر چه‌ند پۆستێكى گرنگ بكات له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران

عێراقیه‌ ئاماده‌یه‌ سازش له‌سه‌ر چه‌ند پۆستێكى گرنگ بكات له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران

گولاَن/ساڵح محمد
لیستى عێراقیه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ئاشكرایی كرد كه‌ ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری چه‌ند پۆستێكى گرنگ بێت له‌ حكومه‌تى داهاتوى عێراق بۆ لیسته‌ براوه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.

\"حه‌یده‌ر مه‌لا\"" وته‌بێژى فه‌رمى لیستى عێراقیه‌ رِایگه‌یاند:
لیستى عێراقیه‌ ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌ردارى چه‌ند پۆستێكى گرنگ بێت له‌به‌رامبه‌ر دان پیانان و رِێگه‌دان به‌ لیستى عێراقیه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.

گوتیشی: هه‌ردانپیانانێن كه‌ مافی ده‌ستورى لیستى عێراقیه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت له‌لایه‌ن لیسته‌كانى تره‌وه‌ هۆكارێكه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربونى لیستى عَراقیه‌ له‌چه‌ند پۆستێكى گرنگ له‌ حكومه‌تى داهاتوى عێراق هه‌رچه‌نده‌ پۆسته‌كه‌ گرنگ بێت.

هه‌روه‌ها وته‌بێژى لیستى عێراقیه‌ دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ تاكه‌ پاڵێوراوى لیسته‌كه‌یان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران \""ئه‌یاد عه‌لاوی\""ـه‌.

له‌كۆتاییدا حه‌یده‌ر مه‌لا وته‌بێژى لیستى عێراقیه‌ داواى له‌و لایه‌نه‌نانه‌ كرد كه‌ نارِازین له‌سه‌ر بونى ئه‌یاد عه‌لاوى به‌سه‌رۆك وه‌زیران با هۆكاره‌كانى ئاشكرا بكه‌ن، و گوتیشى:
دواى رِێككه‌وتنى لیستى عێراقیه‌ و رِاسپاردنى ئه‌و لیسته‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتو وتووێژ له‌سه‌ر پالاَوتنى ئه‌یاد عه‌ولاى ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق و هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ دیارى ده‌كرێت.
"
Top