عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دنیشتووانی ئه‌و شاره
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
پارته عه‌ره‌بی و توركمانه‌كانی كه‌ركوك داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كه برِیاره له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێ.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له شاری كه‌ركوك عه‌بدولره‌حمان مونشید عاسی رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو پێكهاته‌و لایه‌نی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی چاودێری حكومی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی شاره‌كه له كۆتایی ئه‌مساڵ، روونیشیكرده‌وه كه‌ركوك پێویستی به گرنگی وچاودێرییه‌كی زیاتری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت به هۆی ئه‌و ته‌نگژه به‌رده‌وامانه‌ی له ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو رووبه‌رِووی شاره‌كه ده‌بنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی پارتی عه‌داله‌ی توركمانی ئه‌نوه‌ر بیرقه‌دار دووپاتیكرده‌وه داواكاری ئه‌وان وه‌كو توركمان بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌یه پرۆسه‌كه به شه‌فافی به‌رِێوه بچێ.
گوتیشی له‌سه‌ر رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێویسته گرنگی زیاتر به بارودۆخی ناو شاری كه‌ركوك بده‌ن به تایبه‌ت به هۆی ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كانی بارودۆخی ئه‌و شاره باش نییه.
برِیاره له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌رِێوه‌بچێ، تا ئێستاش ته‌نگژه‌ی سه‌رژمێری و قه‌ره‌بووكردنه‌وه مادییه‌كان بۆ ئاواره‌و هاورده‌ی كورد‌و عه‌ره‌بی شاره‌كه له نێوان عه‌ره‌ب و توركمان له‌لایه‌ك وكورد له لایه‌كی دیكه‌وه دریّژه‌یان هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانی شاره‌ك به‌رده‌وام ئاراسته‌ی كوردی شاره‌كه ده‌یكه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كورد دیمۆگرافیای شاره‌ك ده‌گۆرِێ كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌درۆ ده‌خرێته‌وه.