فه‌رِه‌نسا به جیدی كارده‌كات بۆ ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باڵیۆزی فه‌رِه‌نسا له عێراق بۆرێس بوالۆن دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ولاَته‌كه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات له پێناو ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌وه‌دا فه‌رِه‌نسا له پێناو ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كرتووه‌كان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990 به‌هۆی داگیركردنی كوێت به‌سه‌ریدا چه‌سپێندراوه رۆڵی ئیجابی خۆی ده‌گێرێ.
گوتیشی عێراق پێویستی به هوكاری فه‌رِه‌نسا ده‌بێت بۆ دووباره گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت كه ئێستا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ولاَته‌ی پێشوو نه‌ماوه تا ببێته هه‌رِه‌شه بۆ سه‌ر جیهان.
باڵیۆزی فه‌رِه‌نسا له به‌غدا به پێویستیشی زانی له بواری ئابوورییه‌وه هاوكاری و پشتگیری عێراق بكرێت به تایبه‌ت كه كۆمپانیاكانی فه‌رِه‌نسا ئاماده‌ن سه‌رمایه‌گوزاری خۆیان له بواره جیاجیاكان به تایبه‌ت بواره‌كانی كشتوكاڵ و كاره‌با بخه‌نه گه‌ر.
پێشتریش فه‌رِه‌نسا له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو رێككه‌وتنامه‌یه‌كی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ عێراق مۆركرد به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كانی نێوانیان.