عه‌للاوی پێشبینی ده‌كات له مانگی داهاتوو سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووبدات
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی كه ئێستا به سه‌ردانێك له ولاَتی لوبنانه پێشبینی كرد دانووستانه‌كانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له مانگی ئابی داهاتوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به خۆوه ببینێ.
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان ئومێد ده‌كه‌ن له مانگی ئابدا حكومه‌ت پێكبهێنرێت و كۆتایی به‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه بێت كه رووبه‌رِووی عێراقییه‌كان بۆته‌وه‌و تێیدا ته‌نیا گه‌لی عێراق زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
گوتیشی ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌نگاو بنێن ئاراسته‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئیجابی ده‌بن، روونیشیكرده‌وه دانووستانی نێوان كوتله‌كان به‌ره‌و قۆناخه‌كانی كۆتایی ده‌چن.
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌كه‌ی به‌رده‌وام پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به به‌ده‌ستوور كه زیاتر له 80% ی عێراقییه‌كان ده‌نگیان بۆ داوه، پێداگریشی له‌سه‌ر مافی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كرده‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت چونكه توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به‌ده‌ست بێنێ.
باسی له‌وه‌شكرد دانووستانی نێوان كوتله‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وامه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات عێراق له‌و قۆناخه‌ی ئێستای ده‌ربازی بێت كار‌و ئه‌ركه‌كانی چرِتر ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه.