له‌م هه‌فته‌یه‌دا باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌رده‌ن ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی پاسپۆرتی جۆری (e)

له‌م هه‌فته‌یه‌دا باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌رده‌ن ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی پاسپۆرتی جۆری (e)

گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

برِیاروایه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن ده‌ست بكات به‌ دابه‌شكردنی پاسپۆرتی جۆری e به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌شكردنی پاسپۆرته‌كه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژی دیكه‌ تێپه‌رِناكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی عێراق له‌ عه‌ممان سه‌عد جاسم ئه‌لحه‌یانی رایگه‌یاند باڵیۆزخانه‌كه‌یان ته‌واوی كاره‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێدانی پاسپۆرتی جۆری e ته‌واو كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی كادیره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی تایبه‌تمه‌ند به‌ په‌نجه‌ مۆری لێزه‌ری گه‌یشتنه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ عه‌ممان و كادیرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه‌ ئێستا له‌ عه‌ممانن له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌تایبه‌ت له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژی داهاتوو ته‌واوی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ دابه‌شكردنی پاسپۆرته‌ تازه‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا له‌ سه‌رجه‌م رێزگاكانی ئه‌رده‌ن ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن.

ئه‌لحه‌یانی روونیشی كرده‌وه‌ وه‌رگرتنی پاسپۆرته‌كه‌ له‌ لایه‌ن هاولاَتیانی عێراقییه‌وه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ هاولاَتیانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هاولاَتیانی عێراقی پێداویستییه‌كانی وه‌رگرتنی پاسپۆرتیان ته‌واو بێت ئه‌وكات به‌ زووترین كات ده‌توانن پاسپۆرته‌ تازه‌كه‌ وه‌ربگرن، گوتشی كارمه‌ندان فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ عه‌ممان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ به‌رِێكردنی كاره‌كانیان هاوكاریی هاولاَتیانی عێراقی ده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌شكرد دوای دره‌كردن و پێدانی ئه‌و پاسپۆرته‌ تازه‌یه‌ پاسپۆرتی پێشوو كه‌ جۆری s بوو له‌ كار ده‌كه‌وێت.
Top