مه‌لا: لێژنه پێكهێنراوه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌لعێراقییه توانیویانه سێ ئه‌رك ته‌واو بكه‌ن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژ به‌ناوی لیستی ئه‌لعێراقییه حه‌یده‌ر مه‌لا رایگه‌یاند سێ لێژنه له لێژنه پێكهێنراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كاره‌كانی خۆیان ته‌واو كردووه، به‌لاَم تا ئێستاش لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ئه‌ركه‌كانی خۆی ته‌واو نه‌كردووه.
مه‌لا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێنه پێكهێنراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه تایبه‌تن به چاكسازی دادوه‌ره‌ی و چاكسازی په‌رله‌مان و چاكسازی حكومه‌ت، توانیویانه له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان ته‌واوی ئه‌رك و كاره‌كانی خۆیان وه‌كو پێویست ته‌واو بكه‌ن، روونیشی كرده‌وه تا ئێستا لێنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو نه‌یتوانیوه بگاته ئه‌نجامی كۆتایی، هیواشی خواست ئه‌و لێژنه‌یه‌ش له چه‌ند رۆژی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واو بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بێ پلانی پێش وه‌خته دانراو بووه، به‌ڵكو ته‌نیا به رێكه‌وت بووه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌لعێراقییه نایه‌وێ هیچ كوتله‌یه‌ك له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق په‌راوێز بخرێت.
گوتیشی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌گشتی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رِێوه‌چوونه‌و توانیویانه پێشكه‌وتنی باش به ده‌ست بێنن وله‌یه‌كگه‌یشتنێكی باشیشیان دروست كردووه.