مالیكی: لاریم نییه له كاندیدكردنى عه‌لاوى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران
گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه‌به‌سه‌رچوى عێراق بۆیه‌كه‌م جار ئاشكرایی كرد كه لاری نییه ئه‌یاد عه‌لاوى ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق به‌لاَم به‌پێى ده‌ستورى عێراق و یاسا بێت.
\"نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسای عێراق كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له ولاَتى لوبنانه و دیدار و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى بالاَى ئه‌و ولاَته ئه‌نجامداوه، له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا رِایگه‌یاند:
لیستى عێراقیه كه \""ئه‌یاد عه‌لاوی\"" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى به‌ده‌ستهێناوه ئێمه لاریمان نییه له‌سه‌ر بونى ئه‌یاد عه‌لاوى به‌سه‌رۆك وه‌زیران و ڤیتۆمان دژى بونى نییه به‌سه‌رۆك وه‌زیران به‌لاَم به‌و مه‌رجه‌ى له‌چوارچێوه‌ى یاسا و ده‌ستورى عێراق بێت چونكه ئێمه له ولاَتێكى دیموكراسین ده‌بێت كاره‌كانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ى یاسا و ده‌ستور بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق برِوابونى خۆى به ئاڵوگۆرى ده‌سه‌لاَت رِاگه‌یاند و داواى په‌له‌كردنى كرد له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه لیسته‌كه‌ى رِێگرى ناكات له‌هیچ كاندیدێك كه به‌ژدارى هه‌ڵبژاردنى كردبێت و ده‌نگى به‌ده‌ستهێنابَت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
هه‌روه‌ها نورى مالیكی گوتیشى: به‌هۆى كاركردن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى هاوبه‌ش و بنكه فراوان بوه‌ته هۆى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق .
"