به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى قاعیده‌ شكستى هێناوه‌ له‌ عێراق

به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌كى فه‌رمى قاعیده‌ شكستى هێناوه‌ له‌ عێراق

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئاشكرایی كرد كه‌ له‌میانه‌ى كرده‌ى گه‌رِان و پشكنین له‌ شارى موسڵ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى رِێكخراوى قاعیده‌ كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ره‌سهێنانى ئه‌و رِێكخراوه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ عێراق.

سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رِایگه‌یاند:له‌ ماڵى به‌ناو والی موسڵ ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌ تێیدا ئه‌و به‌ناو والیه‌ى موسڵ نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌ركرده‌كانى قاعیده‌ كردوه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌نه‌بونى هه‌ماهه‌نگى ده‌كات له‌نێوان ئه‌ندامانى رِێكخراوى قاعیده‌ به‌هۆى رِێگریه‌كانتى هێزه‌كانى عێراقی.

هه‌روه‌ها له‌ نامه‌كه‌یدا (ویسام قازی) به‌ناو والی موسڵ كه‌ به‌ كۆمپیوته‌رى خۆى نوسیویه‌تى ئاماژه‌ ده‌كات به‌ بونى كێشه‌ له‌ كاركردنى گه‌نجان بۆ ئه‌و رِێكخراوه‌ و بونى كێشه‌ى دارایی گه‌وره‌ كه‌ رِوبه‌رِوى قاعیده‌ بوه‌ته‌وه‌ و بوه‌ته‌ هۆى ئیفلیجبونى كاره‌كانیان، به‌تایبه‌ت دواى پچرِاندنى هاوكارى دارایی هه‌ندێك ولاَت بۆ رِێكخراوى قاعیده‌ له‌ عێراق.

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هۆشیارى دا له‌ ئه‌نجامدانى كرده‌ى برِینى بانكه‌كانى عێراق له‌لایه‌ن رِێكخراوى قاعیده‌وه‌ بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ داراییه‌ى قاعیده‌ له‌ عێراق به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

شایانى باسه‌ له‌ماوه‌ى رِابردودا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئاماژه‌یان به‌ قه‌یرانى دارایی رِێكخراوى قاعیده‌ كردبو به‌تایبه‌ت دواى ده‌ستگیركردنى تۆرِێكى هاوكارى دارایی قاعیده‌ له‌ عێراق كه‌ ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆى ده‌ستكردنى ئه‌و رِێكخراوه‌ به‌ برِینى بانكه‌ ئه‌هلى و حكومیه‌كانى عێراق بۆ په‌یداكردنى سه‌رچاوه‌ى دارایی قاعیده‌ و ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان له‌ عێراق.
Top