وشیار زێباری له‌ وه‌لاَمی پرسیارێكی سایتی (گولاَن میدیا): هیوازخوازین له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ سه‌ر پۆسته‌ سیادییه‌كان بگه‌نه‌ رێكه‌وتن

وشیار زێباری له‌ وه‌لاَمی پرسیارێكی سایتی (گولاَن میدیا): هیوازخوازین له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ سه‌ر پۆسته‌ سیادییه‌كان بگه‌نه‌ رێكه‌وتن
هه‌ولێر - سامان
سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.
نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ(پێنجشه‌ممه‌)، له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سكرتێرى گشتى (ی.ن.ك) و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسى هه‌ردوولا له‌ ته‌لاَری سه‌رۆكاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و ئاماده‌باشیه‌كانى كورد بۆ ئه‌و قۆناغه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

دواى كۆبونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ هۆشیار زێبارى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند\" ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانی عێراق له‌ رێكه‌وتی 13/7 ، پێویست بوو سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان هه‌ندێك برِیار پێش ئه‌و ماوه‌یه‌ بدات، وه‌ك هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیران ، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ش هه‌ڵویسته‌كان له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌وه‌ یه‌ك بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین برِیاردرا ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ به‌هه‌مانشێوه‌ له‌نێوان هه‌موو لیسته‌كانى كوردستان یه‌كگرتووه‌،جارێكی دیكه‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی و كوتله‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ش ته‌ئكیدیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كاندیدی كورد بۆ سه‌رۆك كۆمارى عێراق جه‌نابی مام جه‌لاله‌.

روونیشیكرده‌وه‌\"" به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی دۆخی ئێستای عێراق و كێشه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراقى و رۆڵى كورد له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت كرا ، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ كه‌ شاندی ئتیلافی كوتله‌ كوردستانیه‌كان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر ئه‌نجامیانداوه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستى هه‌ر كوتله‌یه‌ك به‌رامبه‌ر داخوازیه‌كانى كورد و هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى كورد له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق باسى لێوه‌كرا\"".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا زێباری وتی\"" ئێمه‌ وه‌ك كورد و هه‌رێمى كوردستان ده‌خوازین به‌شدارى حكومه‌تى داهاتوو بكه‌ین نه‌وه‌ك بایكۆتكردن ، مه‌بده‌ئییه‌ین له‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ برِیار دراوه‌\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هاتنى وه‌فده‌كانى ولاَتى ئه‌مریكى له‌ماوه‌ى رابردوو بۆ عێراق و بۆ فشار نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو بۆ گوێگرتن له‌لایه‌نه‌كان له‌ پێناو رێكه‌وتن بوو ، تاكو به‌زووترین كات حكومه‌ت پێكبێت، ئامانج له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت دروست نه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی و سیاسیی و خزمه‌تگوزارییه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌ مانگی ئابی داهاتوو ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی له‌ عێراق ده‌كشێنێته‌وه‌\"".

له‌ وه‌لاَمی پرسیارێكی په‌یامنێری سایتی (گولاَن_ میدیا) زێباری وتی\"" هیوازخوازین له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژی داهاتوو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ سه‌ر پۆسته‌ سیادییه‌كان بگه‌نه‌ رێكه‌وتن، هاوكات گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنیش كارێكی وا ئاسان نییه‌\"".

گوتیشی\"" ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مساوه‌مه‌ له‌سه‌ر ده‌ستورى عێراق ناكه‌ین ، له‌ هه‌مان كات هیچ مه‌ترسیه‌كمان له‌نزیكبونه‌وه‌ى و رێكه‌وه‌نى لایه‌نه‌كانى ترى عێراقدا نیه‌ ، چونكه‌ به‌ بۆچوونى ئێمه‌ هیچ لایه‌نێك به‌بێ كورد ناتوانىَ به‌ته‌واوى حكومرانى عێراق بكات ، به‌لاَم پێویسته‌ زه‌مانه‌تى نوسراو له‌و لایه‌نه‌ وه‌ربگرین كه‌ به‌ڵێنى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ریم و به‌غدا ده‌كات ، بۆئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستى ئه‌مجاره‌مان جیاوازتر ده‌بێت\""."
Top