نووسینگه‌ی عه‌للاوی: ئه‌لعێراقییه ناچێته ناو حكومه‌تێك كورد‌و سه‌ركردایه‌تی كوردستانی تێدا نه‌بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌رِێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه ره‌حیم شه‌مه‌ری رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ هه‌رێمی كوردستان پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لیستی ئه‌لعێراقییه‌و سه‌ركردایه‌تی كوردستانه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌لعێراقییه ده‌یه‌وێ راسته‌وخۆ راوێژ به‌كورد بكات سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و رۆڵی ساسی كورد له حكومه‌تی داهاتوو.
شه‌مه‌ری دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌لعێراقییه به‌شداری له حكومه‌تێك ناكات ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته كورد تێیدا به‌شدار نه‌بێت چونكه كورد وسه‌ركردایه‌تی كوردستان یه‌كێكن له بنه‌ماو ره‌كیزه‌كانی پێكهاته‌ی عێراق، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی به‌هێزو تۆكمه‌ش له نێوان كورد‌و لیستی ئه‌لعێراقییه هه‌یه.
دوێنێ چوار شه‌ممه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به‌سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كۆبۆوه، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا تاوتوێ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیان كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا عه‌للاوی له میانی چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌وڵده‌دات بگاته رێگه چاره بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری رازیبن بۆ به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت.
شه‌مه‌ری روونیكرده‌وه له ماوه‌ی داهاتوودا گۆرِه‌پانی سیاسی عێراق جموجۆڵێكی گه‌رم و گورِ به‌خۆوه ده‌بێنێ لایه‌ن و كوتله‌كانیش كۆبوونه‌وه‌و دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری چرِتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاره‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ته‌واو بكه‌ن.
له كۆتاییدا شه‌مه‌ری دووپاتیكرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به پێی ماده‌ی 79 ی ده‌ستووری مافی خۆیه‌تی حكومه‌تی نوێ پێكبێنێ و عه‌للاویش ببێته سه‌رۆك وه‌زیر چونكه توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7ی ئازار به‌ده‌ست بێنێ.