توركیا هۆشداری ده‌داته عێراق و ئه‌مه‌ریكا
گولاَن/ساڵح محمد
به‌هۆى پێكدادان له نێوانایاندا 3 سه‌ربازى توركى و 12 چه‌كدارى پارتى كرێكارانى كوردستان كوژران له باشورى رِۆژئاواى توركیا، و سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى توركیا هۆشدارى دایه هه‌ریه‌ك له به‌غدا و واشنتۆن ئه‌گه‌ر رِێوشوێنى پێویست دژى پارتى كرێكارانى كوردستان نه‌گرنه به‌ر.
سوپاى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر تۆرِی ئه‌نته‌رنێت بلاَویان كرده‌وه و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى پارتى كرێكارانى كوردستان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا له ناوچه‌ى (سمدینلی) له‌نزیك سنورى عێراق و ئێران و شه‌رِوپێكدادان له نێوانیاندا رِوى داوه له‌ئاكامدا 3 سه‌ربازى توركى كوژران و 12 چه‌كدارى پارتى كرێكاران كوژران و 9 سه‌ربازى توركیش برینداربون.
ژه‌نه‌رِال \"ئیلكیر باشبوغ\"" سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى توركیا حكومه‌تى عێراقی تۆمه‌تباركرد به هه‌وڵنه‌دان بۆ دژایه‌تى كردنى په‌كه‌كه و ده‌رنه‌كردنى له خاكه‌كه‌یدا و گوتى:
بونى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له خاكى عێراقدا زیان به په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و عێراق ده‌گه‌ێنێت و كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكاش ده‌گه‌ێنیت بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌رِ بۆ رِاوه‌دونانى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
"