عێراقیه: رِێككه‌وتنى عه‌لاوى و مالیكی له‌سه‌ر حسابی كورد و ئه‌نجومه‌نى بالاَ نییه
گولاَن/ساڵح محمد
لیستى عێراقیه كه \"ئه‌یاد عه‌ولای\"" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ئاشكرایی كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ناكه‌ین و پابه‌ندین به مافه ده‌ستوریه‌كانى خۆمان.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد كه هه‌ردو لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تى \""نورى كالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوه‌به‌سه‌رچوى عێراق و لیستى عێراقیه به‌سه‌رۆكایه‌تى\"" ئه‌یاد عه‌لاوی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى پیشوترى عێراق له‌دانوستندان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته سیادیه‌كانى عێراق كه بریتین له(سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى په‌رِله‌مان).
\""سه‌لمان جه‌میلی\"" سه‌ركرده‌ى لیستى عێراقیه و ئه‌ندامى دانوستكارى لیستى عێراقیه رِایگه‌یاند:
لیستى عێراقیه په‌یوه‌سته به پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوریه‌كانى كه‌به‌پێى یاسا پێى دراوه و ئاماده نییه سازش بكات له مافه‌كانى به‌و پێه‌ى یه‌كه‌م براوى دواین هه‌ڵبژادنه‌كانى عێراق بوه.
گوتیشى: رِێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌سه‌ر حسابی لیستى كورد و لیستى ئه‌نجومه‌نى بالاَ نییه، و ده‌زانین بونى ئه‌و لیسته له حكومه‌تى داهاتوى عێراق گرنگه بۆ پاراستنى پارسه‌نگى عێراق.
هه‌روه‌ها جه‌میلی دوپاتى كرده‌وه كه له‌ماوه‌ى ده‌ستورى دیارى كراودا حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت و رِێز له‌و ماوه ده‌گرین كه دیارى كراوه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق له ده‌ستورى عێراقدا.
"