وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق له پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق \"نورى مالیكی\"" رِۆژی سێ شه‌ممه وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق \""عامر عه‌بدولجه‌بار\""ـى له پۆسته‌كه‌ى دورخسته‌وه، به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق.
دواى دورخستنه‌وه‌ى وه‌زیرى گواستنه‌وه له پۆسته‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى نیشتیمانى \""شێروان وائیلی\"" له شوێنى وه‌زیرى ده‌ركراو به‌وه‌كاله‌ت دانا تا كاروباره‌كانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه بهرِێوه ببات.
حكومه‌تى عێراقی ئاشكرایی كرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق مۆڵه‌تێكى ناچاری داوه به وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق عامر عه‌بدولجه‌بار به‌مه‌به‌ستى جێهێشتنى پۆسته‌كه‌ى و له جێى ئه‌ویش \""شێروان وائیلی\"" به‌وه‌كاله‌ت داناوه.
\""عه‌لى ده‌باغ\"" وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رِایگهیاند: سه‌رۆك وهزیراى عێراق مۆڵه‌تێكى ناچاری به عامر عه‌بدولجه‌بار داوه و ئیتر ناگهرِێتهوه پۆسته‌كه‌ى له جێی ئه‌ویش شێروان وائیلى دامه‌زراندوه به وه‌كاله‌ت.
گوتیشى: برِیارى دورخستنه‌وه‌ى وه‌زیرى گواستنه‌وه له پۆسته‌كه‌ى به‌هۆى بونى چه‌ندین كێشه‌یه له‌و وه‌زاره‌ته كه بوهت هۆى په‌كخستنى كاره‌كانى وه‌زاره‌ت.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى تۆمه‌تبار كرد به خراپی مامه‌ڵه كردن له وه‌زاره‌ت و بهرِێوهنهبردنى كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى باش و پێویست.
عامر عه‌بدولجه‌بار له‌ساڵى 2008 بوه به وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق و هه‌ڵگرى برِوانامهى به‌كالۆریۆسه له ئه‌ندازیارى ئاوى، و له‌چه‌ندین كۆمپانیاى گواستنه‌وه‌ى عێراقی و عه‌ره‌بى و جیهانى كارى كردوه.
"