موقته‌دا سه‌در فه‌توای حه‌رامكردنی مۆندیال و تۆپی پێ ده‌رده‌كات
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در له دوا لێدوانی رۆژنامه‌وانی خۆیدا فه‌توای حه‌رامكردنی تۆپی پێی ده‌ركرد، سه‌در گوتی مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆپی پێ و مۆندیاله‌وه سه‌رقاڵ و خه‌ریكین چونكه ئه‌وانه جگه له كات به فیرِۆدان هیچ سوودێكی دیكه‌یان بۆ نامێنێنێتهوه كه ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌زاری و نه‌نگییه بۆ كه‌سی موسڵمان.
له لێدوانه‌كه‌یدا سه‌در ولاَتانی خۆر ئاوای تۆمهتبارو به‌رپرسیار كرد له سه‌رقاڵكردنی موسڵمانان به تۆپی پێ ومۆندیال و سه‌ته‌لایت و جگه‌ره‌و گۆرانی و ده‌یان شتی دیكه كه بۆ موسڵمانان ناشێت، ئه‌مه‌شیان بۆ په‌یداكردنی پاره‌و دوور خستنه‌وه‌ی موسڵمانانه له به‌ها وبنهما سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیان.
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر تۆپی پێ ومۆندیال سوودی هه‌بووایه ئهمهریكاو ئیسرائیل له هه‌موو خه‌ڵك زیاتر پیاده‌یان ده‌ركردوو خۆیانیان پێ سه‌رقاڵ ده‌كرد بهلاَم باش ده‌زانن هیچ سوودو به‌هایه‌كی نییه تنیا بۆ ولاَتانی موسڵمانان و هه‌ژارانی جیهان له پێناو گه‌رمكردنی گیرفانی خۆیان هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن.
سه‌در داوای له موسڵمانان كرد له بری ئه‌وه‌ی خۆیان به تۆپی پێ خه‌ریك بكه‌ن، خۆیان به یارییه‌كانی سوار چاكی و مه‌له‌وان و تیر هاوێشتن خه‌ریك بكه‌ن.