بایدن: مالیكی به په‌رۆشه‌وه پشتگیری له كاندیدكردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن، به سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان دووپات له‌سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌نه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له تاڵه‌بانی و بایدن دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی گۆرِه‌پانی عێراقی به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و دانووستانی نێوان كوتله سیاسییه‌كانیان ئاڵوگۆر كرد.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی دیكه تاوتوێكرا له‌وانه پرسی ئابووری زیاتر هه‌وڵدان بۆ به‌گه‌رِخستنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی به‌تایبه‌ت له قۆناخی ئێستادا كه عێراق پێویستییه‌تی به‌هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بایدن به تاڵه‌بانی راگه‌یاند كه ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان پشتگیری له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی بایدن بۆ تاڵه‌بانی له به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه دێت كه باس له دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت ده‌كه‌ن له نێوان مالیكی و عه‌للاوی، گوتیشی ئه‌و جۆره لێدوانانه راست نین به‌ڵكو هه‌موو كوتله‌كان پشتگیری له تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن و مالیكی و عه‌للاوی باسیان له دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَت نه‌كردووه به‌ڵكو مالیكی زۆر به په‌رۆشه‌وه پشتگیری له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات.