هاوپه‌یمانى مالیكى و حه‌كیم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

هاوپه‌یمانى مالیكى و حه‌كیم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

گولاَن/ ساڵح محمد
ئیئتلافی نیشتیمانى عێراق سوربونى خۆى له‌سه‌ر رِه‌ت كردنه‌وه‌ى كاندیدكردنى \"نورى مالیكی\"" بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوپات كرده‌وه‌ و لیستى ده‌وڵه‌تى یاساش هه‌رِه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ ده‌كات له‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیئتلافی نیشتیمانى ئه‌گه‌ر سوربن له‌سه‌ر دژایه‌تى كردنى نورى مالیكی بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق.

له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى نێوان ده‌وڵه‌تى یاسا كه‌ \""نورى مالیكی\"" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و ئیئتلافی نیشتیمانى كه‌ \""عه‌مار حه‌كیم\"" سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، لیستى ئیئتلافی نیشتیمانى داوایان له‌ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا كردوه‌ كه‌ كاندیدێكى تر دیارى بكه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرانى داهاتو چونكه‌ ئه‌وان قایل نابن به‌ پێدانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق به‌ نورى مالیكی.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِایگه‌یاندبو ئه‌گه‌ر ئیئتلافی نیشتیمانى سور بن له‌سه‌ر رِه‌ت كردنه‌وه‌ى نورى مالیكی ئه‌وه‌ هاوپه‌یمانیه‌تى نێوانمان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌.

لیستى ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالیكی و لیستى ئیئتلافی نیشتیمانى عه‌مار حه‌كیم له‌ ماوه‌ى رِابردودا هاوپه‌یمانیه‌كیان پێكهێنابو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق به‌لاَم ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مالیكى له‌گه‌ڵ لیستى عێراقیه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات نزیك بونه‌ته‌وه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق، و هه‌روه‌ها رِازى نه‌بونى ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى لیستى ئیئتلافی نیشتیمانى له‌سه‌ر دوباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى مالیكی به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.

هه‌رچه‌نده‌ له‌لای خۆیه‌وه‌ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى نێوانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، و \""عه‌لى ده‌باغ\"" ئه‌ندامى بالاَى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِایگه‌یاند:
رِه‌ت كردنه‌وه‌ى مالیكی بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن ئیئتلافی نیشتیمانى به‌ماناى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى نێوانمان نایه‌ت و ئێمه‌ په‌یوه‌ستین به‌ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌مانه‌وه‌."
Top