سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق

سێ سیناریۆى ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق
گوڵان- و/ساڵح محمد

سه‌رچاوه‌ عێراقیه‌كان رِایانگه‌یاند كه‌ رِه‌نگه‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق له‌ رِێككه‌وتنى نێوان كوتله‌كانه‌وه‌ بگۆرِێت بۆ ناو هۆڵی په‌رِله‌مان و به‌ ده‌نگدانى په‌رِله‌مانتاران حكومه‌تى داهاتوى عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هاورِایه‌ له‌گه‌ڵ بۆچونى ئه‌مه‌ریكا كه‌ ده‌یه‌وێت له‌رِێگه‌ى زۆرینه‌ى په‌رِله‌مانیه‌وه‌ حكومه‌تى داهاتوى عێراق به‌گشتى و سه‌رۆك وه‌زیران به‌تایبه‌ت یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

دواى هاتنى \"جۆ بایدن\""ـى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م جه‌مسه‌ره‌كانى عێراق كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ \""نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى لیستى ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، و \""ئه‌یاد عه‌لاوی\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق و سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌، و \""جه‌لال تاڵه‌بانى\"" سه‌رۆك كۆمارى عێراق، \""عه‌مار حه‌كیم\"" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى بالاى ئیسلامى عێراق، و به‌ ته‌له‌فۆنیش په‌یوه‌ندى كرد به‌ \""مه‌سعود بارزانى\"" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا جۆ بایدن سێ سینارۆی له‌ هه‌گبه‌دا بوو كه‌ خستویه‌تیه‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق كه‌ بریتین له‌م سینارۆیانه‌ى خواره‌وه‌:

بۆ خوێندنه‌وه‌ى سیناریۆكانی جۆ بایدن پێشكه‌شی كرد كلیك له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ بكه‌:
lera klib bka"
Top