ئۆدێرنۆ: ده‌كرێ بۆ پاراستنی ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان پشت به‌ هێزی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌سترێ

ئۆدێرنۆ: ده‌كرێ بۆ پاراستنی ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان پشت به‌ هێزی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌سترێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ دیمانه‌كه‌یدا كه‌ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشێتدپرێس ئه‌نجامیداوه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ژه‌نه‌رِاڵ رای ئۆدێرنۆ رایگه‌یاند ده‌كرێ بۆ پاراستنی ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان پشت به‌ هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی سه‌ر به‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ببه‌سترێ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا ئۆدێرنۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پشت به‌ستن به‌ هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێكه‌ له‌ بژاره‌ پێشنیار كراوه‌كان، له‌ حاڵێكدا ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له‌ ساڵی داهاتوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقی به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌، هێوای ئه‌وه‌شی خواست بۆ پاراستنی ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان پشت به‌ هێزه‌كانی ئاشتی پارێزی نێوده‌وڵه‌تی نه‌به‌سترێ، به‌ڵكو ئه‌م پاراستنی ئه‌م ناوچانه‌ له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقی به‌ ئه‌نجام بگات.

ئۆدێرنۆ روونیشی كرده‌وه‌ ده‌رژوونی هه‌ر برِیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌ت عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، گوتیشی كێشه‌ی ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان له‌ نێوان كوردو عه‌ره‌ب له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك وموسڵ و دیاله‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ نه‌توانراوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێ كه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ به‌رده‌وام گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ ءئارادابێت.
Top