تاڵه‌بانی داوا له‌ ئیئتیلافی حه‌كیم ده‌كات سه‌ردانی كوردستان بكات

تاڵه‌بانی داوا له‌ ئیئتیلافی حه‌كیم ده‌كات سه‌ردانی كوردستان بكات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له‌ كوتله‌ عێراقییه‌كان كردووه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و درێژه‌ به‌ ئه‌نجامدانی دانووستانه‌كانیان بده‌ن له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان.

عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی داوای له‌ پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم كردووه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ میانی دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی كوردی پرسه‌كانی نێوانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.

عوسمان روونیكرده‌وه‌ سه‌ره‌رِای داوایه‌كه‌ی تاڵه‌بانی به‌لاَم هاوپه‌یمانی كوردستانی نایه‌وێ بچێته‌ ناو گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی حه‌كیم چونكه‌ ناتوانرێ ناكۆكیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن بۆیه‌ ئه‌مه‌ كاری هاوپه‌یمانی كوردستانی نییه‌.

باسی له‌وه‌شكرد هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌وردی چاودێری دانووستانی نێوان كوتله‌كان ده‌كات و هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونی هه‌مووشیان به‌ وردی ده‌خوێنێته‌وه‌.
Top