ئۆغلۆ: توركیا هه‌میشه‌ دراوسێیه‌كی باشی كورد بووه‌و هه‌ر كاتێكیش كورد رووبه‌رِووی مه‌ترسی ببێته‌وه‌ توركیا ده‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه‌

ئۆغلۆ: توركیا هه‌میشه‌ دراوسێیه‌كی باشی كورد بووه‌و هه‌ر كاتێكیش كورد رووبه‌رِووی مه‌ترسی ببێته‌وه‌ توركیا ده‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ میانی به‌رِێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌ماندا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ تاوتوێكردنی ئه‌ركی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌ وتارێكدا دووپاتیكرده‌وه‌ توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئابووری و رۆشنبیری ریشه‌داری له‌گه‌ڵ عێراقی دراوسێی هه‌یه‌و به‌ ئاسانی ناتوانێ ده‌ست به‌رداری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بێت، به‌ڵكو له‌ هه‌مانكاتدا به‌ هه‌موو توانایه‌كی كارده‌كات له‌ پێناو پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ تایبه‌ت به‌كارخستنی زیاتری سه‌رمایه‌گوزاری خۆی له‌و ولاَته‌و قوڵكردنه‌وه‌ی لایه‌نی بازرگانی.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئۆغلۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا توركیا ده‌یه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ولاَتانی دراوسێ پته‌وتر بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌نگاوه‌كانی، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ توركیا به‌رژه‌وه‌ندی له‌ عێراق و ولاَتانی دیكه‌ی دراوسێ هه‌یه‌و پارێزگاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێداگریشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد توركیا یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و كوردو عه‌ره‌ب و توركمان له‌ عێراق رووبه‌رِووی مه‌ترسی ببنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ توركیا هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ كورد دراوسێیه‌كی باش بووه‌، به‌ تایبه‌ت كه‌ كورد له‌ ساڵی 1988 له‌ كاتی كیمیابارانكردن و له‌ ساڵی 1991 رووبه‌رِووی كۆرِه‌و بوونه‌وه‌ توركیا به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ كورد كردوو ده‌رگای سنووری خۆی بۆ كردنه‌وه‌.
جێی باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌ ئاراسته‌یه‌كی ئیجابی هه‌نگاو ده‌نێ به‌ تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ ئه‌و ولاَته‌و پێشوازی لێكردنی له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار عه‌بدوڵلاَ گوڵ و سه‌رۆك وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ.
Aliranews1
Top