ئه‌ندامێكی ئه‌لعێراقییه: چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی كارده‌كه‌ن له پێناو به‌رپاكردنی گیانی تائیفه‌گه‌ری و دابه‌شكردنی عێراق
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه شاكر كیتاب رایگه‌یاند چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی كار ده‌كه‌ن له پێناو به‌رپاكردنی گیانی تائیفه‌گه‌ری له ناو عێراقیییه‌كان به‌تایبه‌ت له نێوه‌ده سیاسییه‌كانی ولاَت.
كیتاب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئامانجی ولاَتانی ده‌ره‌كی له ده‌ست تێوه‌ردانیان له كاروباری ناوخۆی عێراق و ئاراسته‌كردنی نێوه‌نده سیاسییه‌كانی ولاَت به ئاقاری تائیفه‌گه‌ری بریتییه له دابه‌شكردنی عێراق .
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو به پێویستی زانی سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان به‌ر پرسیارییه‌تی بارودۆخی عێراق له ئه‌ستۆ بگرن و هه‌ر یه‌كشیان رازی بێت به ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار .
له‌لای خۆشینه‌وه ئه‌زموونی حوكمرِانییه‌تی عێراق به ئه‌زموونی حوكمرِانییه‌تی ولاَتی لوبنان ده‌چوێنن به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر سێ ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی ئه‌و ولاَته له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی و تائیفی دامه‌زراوه.