حكومه‌تی عێراق داوا له كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كات هه‌ڵوێستی خۆی بنوێنێ سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی به‌نداوی رووباری دیجله له‌لایه‌ن توركیاوه
حكومه‌تی عێراق داوا له كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كات به‌په‌له هه‌ڵوێستی خۆی بنوێنێ سه‌باره‌ت به پارێزگاریكردنی پشكی ئاوی عێراق له رووباری دیجله به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌ستی كرد به دامه‌زراندنی به‌نداوێكی گه‌وره له سه‌ر رووباره‌كه.
حكومه‌تی عێراق له نامه‌یه‌كدا داوا له كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كات به زووترین كات بێته ناو پرسه‌كه به‌تایبه‌ت درووستكردنی به‌نداوه‌كه كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت به سه‌ر واقیعی ئاوی عێراق كه ئه‌مه‌ش واده‌كات عێراق له رووی ئابووری به‌رهه‌می كشتوكاڵی زیانێكی زۆری به‌ربكه‌وێ به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ئاوی رووباره‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا حكومه‌تی عێراق داوا له كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی ده‌كات په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی سوریاوه بكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چونكه سوریاش له‌لای خۆیه‌وه خه‌ریكی دامه‌زراندنی پرۆژه‌یه‌كه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی دیجله بۆ ناو خاكی خۆی.
پێشتریش حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر سوریا ده‌ست له‌و پرۆژه‌یه هه‌ڵنه‌گرێ له رێگه‌ی رێككه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوای ته‌واوی به‌شه ئاوی خۆی ده‌كات.