كوتله‌ی ته‌وافوق: ده‌بێت كوتله‌كان هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌كو دوو سه‌فقه‌ی نیشتمانی ته‌ماشا بكه‌ن نه‌ك دوو سه‌فقه‌ی سیاسی

كوتله‌ی ته‌وافوق: ده‌بێت كوتله‌كان هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌كو دوو سه‌فقه‌ی نیشتمانی ته‌ماشا بكه‌ن نه‌ك دوو سه‌فقه‌ی سیاسی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
لیستی ته‌وافوق داوا له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌كات هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ناو سه‌فقه‌ سیاسییه‌كان ده‌ربێنن و وه‌كو ده‌ستكه‌وتێكی نیشتمانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی به‌ره‌ی ته‌وافوق ومه‌ر مه‌شهه‌دانی رایگه‌یاند كوتله‌ی ته‌وافوق كه‌ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌یاد سامه‌رِائی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، داوا له‌ كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌كات چیدیكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌كو دوو سه‌فقه‌ی سیاسی نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێ زۆربه‌ی كوتله‌كان ئه‌و دوو پۆسته‌ وه‌كو سه‌فقه‌ی سیاسی ته‌ماشا ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌ بنه‌رِه‌تدا دوو ده‌ستكه‌وتی نیشتمانین.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا مه‌شهه‌دانی دووپاتیكرده‌وه‌ كوتله‌ی ته‌وافوق رۆڵێكی ئیجابی ده‌بێت له‌ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان به‌لاَم ئمه‌ش زه‌مان نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ حكومه‌تی ئایینده‌ بكات.
جێی باسه‌ كوتله‌ی ته‌وافوق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار توانی 6 كورسی له‌ كۆی 325 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێ.
Top